شاعیر: مەزڵووم
کتێب: دیوانی مەزڵووم
سەرناو: هەر بمێنێ چاکە نەمرێ کۆنە حیز و باجییە

هەر بمێنێ، چاکە نەمرێ، کۆنە حیز و باجییە
چونکە ماتە بۆ حاڵی خۆی، باعیسی ئازادییە

شێت و شەیدا و هیلاکی تۆزی ئاوی شەهوەتە
حاڵ و شەرمی کوانێ، دینی، تاڵیبی گەوادیە

سەری زل و سمتی پان و چاوی شۆڕی دیارە
کۆنەحیزی چۆڵ و دەشت و پاڵ و کەژو ناو ئاواییە

تا بمێنێ سەیر و سەفای نەرم و شلی سەر سمتەکەی
هەر لە کەیف و شەوق و شادی هەر لە عیشوە و شادییە

بەرقەرار بێ، دەبێ چاکە بەرقەرار بێ، بەرقەرار
نرم و شل ناو دۆڵی سمتی. گەرمە کورەی حەدادییە

تۆ لەگەڵ حیز و قەحبەو زۆڵ و حەرامزادەی
چیتە کارت کاکە مەزڵووم باعیسی بێچاوییە